بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێزی دەریایی سپای پاسداران جارێکی دیکە هۆشداری دەدات لەوەی چارەنووسی ئەو کەشتیانەی کە ڕێسا ئەمنییەکانی گەرووی هورمز پێشێل دەکەن، جیاوازی نابێت.
ڕاشگەیێندراوە کە پابەندبوون بەو ڕێسایانەی کە لەلایەن هێزی دەریایی سپای پاسدارانەوە بۆ تێپەڕین و گەشتکردن دەرچووە، دەبێ بێ کەموکۆڕی جێبەجێ بکرێت. جەختیش کراوە کە کۆمپانیاکانی کەشتیوانی نابێت بە دنەدانی سوپای ئەمریکای منداڵکوژ فریو بدرێن و نابێت بەبێ پێویست موڵک و ژیانی تیمەکانی کەشتییەکانیان بخەنە بەر لەناوچوون.
Your Comment